به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و خوێندكارانه‌ى به‌هۆی به‌فر و سه‌رماوە ناتوانن به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كان بكه‌ن، بۆیان ده‌كرێت به مۆڵه‌ت.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ى سلێمانى به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، پشووى خوێندنگاكان ته‌نها باخچه‌ى ساوایان و پۆله‌كانى 1 تا 3ى بنه‌ڕه‌تى ده‌گرێته‌وه.
وتیشی، سبه‌ینێ به‌پێی پێشبینییه‌كان پله‌كانى گه‌رما زیاتر داده‌به‌زێت و له‌گه‌ڵ كه‌شناسی له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن تاوه‌كو بڕیار له‌باره‌ى پشوو یان ڕاگرتنى تاقیكردنه‌وه‌كان بده‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌و خوێندكارانه‌ى ناتوانن بچنه‌وه خوێندنگا و به‌شداریی تاقیكردنه‌وه بكه‌ن، بۆیان ده‌كرێت به مۆڵه‌ت.
هاوكات له ئاگادارییه‌كدا بهڕێوهبهرایهتيى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ده‌ڵێت، “هەر خوێندكارێك بەهۆی ئەم شەپۆلی بەفربارینەوە نەیتوانی ئامادەبێت لە تاقیكردنەوەی ئەمڕۆدا، ئەوا لە دوای پشووی كۆتایی وەرزی یەكەم تاقیكردنەوەی ئەمڕۆی وەك قوتابی و خوێندكارێكی مۆڵەت پێدراو دەتوانێت تاقیكردنەوەكە ئەنجام بدات بە پێی خشتەیەك كە لەلایەن كارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگەكانەوە دیاریی دەكرێت”.