بەهۆی بەفرەوە لە چەندین ناوچە کرایە پشوو

بەهۆی بەردەوامی بەفربارینەوە لە پارێزگای هەڵەبجە دەوامی سەرجەم یەکە کارگێڕییەکان کرایە پشوو، لەگەڵ ئەوەش بەفر کێشەی بۆ کارەبای شاری هەڵەبجە دروستکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بەهۆی بەردەوامی بەفربارینەوە لە چەندین ناوچەی کوێستانی دەوامی یەکە کارگێڕییەکان کراوەتەپشوو، هاوکات چەندین ڕێگا بەهەمان هۆکار داخراون

بەهۆی بەردەوامی بەفربارینەوە لە چەندین ناوچە، وەک پێنجوێن، چۆمان و سیدەکان و ناوچە کوێستانییەکان کراوەتە پشوو.

هاتوچۆی دەربەندیخان، بەهۆی زۆری بڕی بەفربارینەوە، بڕیاریداوە کە ڕێگای تونێلی دەربەندیخان دابخات، ئەوەش وەک خۆیان دەڵێن، بۆ سەلامەتی گیانی ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێت بە مەترسییەوە ڕێگاکە بەکاربهێنن.

شەوی ڕابردوو هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دەسەڵاتدراوەتە یەکە کارگێڕییەکانی قەزاو ناحییەکان، بەپێی کەشوهەوای ناوچەی خۆیان بڕیاری بەردەوامی یان پشوو بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: سبەی کۆتا راپۆرت لەبارەی مووچەوە رادەستی سودانی دەکرێت

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، سبەی کۆتا راپۆرت لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، دەخرێتە بەردەستی سودانی و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق. ئەو…
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پێنجشەممە وردبینی لە لیستی مووچە تەواودەبێت و سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دەنێردرێت”. سروە…
Total
0
Share