کارەبای سلێمانی بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت 5 ملیۆن دیناری بۆ بگەڕێنێتەوە

كارمەندێكی كارەبای سلێمانی بڕێك پارە دەدۆزێتەوە و فەرمانگەكەش بەدوای خاوەنەكەیدا دەگەڕێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ھێرۆ محەمەد عەبدوڵا، کارمەندی بەشی کۆپیی ھۆبەی فرۆشتنی وزەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژئاوا، لە کۆتاییەکانی کاتی کاردا کیسێک لە ژوورەکەی دەدۆزێتەوە کە بڕی پێنج ملیۆن دیناری تێدابووە و ئێستا بەدوای خاوەنەکەیدا دەگەڕێت تا بۆی بگەڕێنێتەوە.

داواشدەکات، ھەر کەسێك خاوەنی ئەو پارەیەیە، سبەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكات تا رادەستی بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاوەنی کێڵگەیەکی پەلەوەر: لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان جۆرێک لە هێلکە بە نرخی هێلکەی کوردی بە خەڵک دەفرۆشرێت

خاوەنی کێڵگەیەکی پەلەوەر ڕایدەگەیەنێت، جۆرێک لە هێلکە بەناوی هێلکەی کوردی بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێت. خاوەنی کێڵگەیەکی پەلەوەر بە تۆڕی…
Total
0
Share