بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌کان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی ئیتاڵیاوه، ڕێگری له چه‌ندین یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی کردووه و نه‌یانتوانیوه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان به‌شداری چالاکییه ئه‌وروپییه‌کان بکه‌ن.
ماڵپه‌ڕی فوتباڵ ئیتاڵیا ئاشکرایکردووه، چه‌ند یاریزانێکی دیاریکراو ڕێگه‌یان پێدراوه په‌یوه‌ندی به که‌مپی مه‌شقوڕاهێنانه‌کانی سکوادرا ئازۆراوه بکه‌ن، که له کۆڤێرچینۆ سازده‌کرێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ به‌شێکی دیکه‌ی یاریزانان مۆری ڕێبه‌ردان له پاسپۆرته‌کانیان بدرێت، هه‌ندێکی دیکه‌ش دوای 10 ڕۆژ که‌ره‌نتین ده‌توانن له هه‌رێمێکه‌وه بۆ هه‌رێمێکی دیکه گه‌شتبکه‌ن.
کێشه‌ی گه‌شتکردن ته‌نها بۆ یاریزانه ئیتاڵییه‌کان دروستنه‌بووه، به‌ڵکو یاریزانه بیانییه‌کانیشی گرتووه‌ته‌وه، هه‌ندێکیان له نمونه‌ی لوکاکۆ به ڕێگه‌پێدانی حکومی توانیویانه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌کانیان، هه‌ندێکی دیکه‌شیان له یانه‌ی لازیۆ به بڕیاری فیفا ڕێگه‌یان پێدراوه.
له‌م باره‌یه‌وه گابریێلی گراڤینا، سه‌رۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاندووه، ” به‌هۆی جیاوازی له بیرکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ته‌ندروستی و ده‌سه‌ڵاتی وه‌رزشی وڵاته‌که‌مان تووشی دڵه‌ڕاوکێ بووین، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ که‌سایه‌تی ئیتاڵیا خراپ بێت”.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه پیپی ماروتا به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێکاری ئینته‌رمیلان بارودۆخه‌که‌ی به نادادپه‌روه‌ر وه‌سفکردووه و ده‌ڵێت، ” داوا له سپادافۆرا (وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی ئیتایا) ده‌که‌م به خێرایی ده‌ستوه‌ردان له بڕیاره‌کاندا بکات، ده‌سه‌ڵاتی پزیشکی جیاوازی له‌نێوان هه‌رێمه‌کاندا ده‌کات، به نمونه دۆخه‌که له میلانۆ بۆ ڕۆما بۆ فلۆرنسا جیاوازه، ئه‌وه‌ش جیاکارییه‌کی گه‌مژانه‌یه”.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئیتاڵییه‌کانه‌وه بلاوده‌کرێنه‌وه، چه‌ندین یاریزانی بیانی نێوده‌وڵه‌تی له‌لا‌ین ده‌سه‌ڵاتی پزیشکی ئیتاڵیاوه ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان پێنه‌دراوه بۆ وڵاته‌کانیان بۆ به‌شداریکردن له چالاکییه ئه‌وروپییه‌کان، له ئێستادا زۆرینه‌یان چاوه‌وانی بڕیارێکن له‌و باره‌یه‌وه.