ئۆدیگارد به‌ (28) خوله‌ک ئیسکۆی تێپه‌ڕاندووه‌ و ده‌رگا به‌ ڕوویدا کراوه‌یه‌

ئه‌ستێره‌ی لاوی نه‌رویجی، مارتن ئۆدیگارد ئاستی کێبڕکێی ناوه‌ندکارانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی به‌رزکردووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانده‌کرێت له‌ داهاتوودا ببێته‌ خاڵی وه‌رچه‌رخانی شکسته‌کانی زێدان بۆ سه‌رکه‌وتن.

ئۆدیگارد دوای پێکان له‌ ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ڤالێنسیا گه‌ڕایه‌وه‌ و ته‌نها 28 خوله‌ک به‌شداریکرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یانه‌که‌ی به‌ ئه‌نجامێکی فراوان شکستیهێنا، به‌ڵام یاریزانه‌که‌ توانی له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا باشترین ئاست پێشکه‌شبکات.

کاسیمێرۆ تووشی کۆرۆنا بووه‌ و ڤاڵڤێردی پێکراوه‌، ئیسکۆ ئالارکۆنی ئیسپانی ئاستی دابه‌زیوه‌ و له‌ کۆی 80 خوله‌ک به‌رانبه‌ر ڤالێنسیا ته‌نها دوو هێرشی پچڕاندووه‌، ئۆدیگارد له‌ 28 خوله‌کدا دوو تۆپی پچڕاندووه‌ و گۆڵێکی ڕه‌خساندووه‌.

ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی دووپاتیده‌کاته‌وه‌، ده‌رگا به‌ڕووی گه‌وهه‌ره‌ نه‌رویجیه‌که‌دا کراوه‌ته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی 33 ڕۆژی داهاتوودا پێگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌ پێکهاته‌کانی زینه‌دین زێدان مسۆگه‌ر ده‌کات، له‌و ماوه‌یه‌دا 10 یاری ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتیه‌کان.

له‌ ئێستاشدا ته‌نها سێ یاریزان کێبڕکێی ئۆدیگارد ده‌که‌ن بۆ پێگه‌ی ناوه‌ندی هێرشبه‌ری، ئه‌وانیش تۆنی کرۆس ولوکا مۆدریچ و ئیسکۆن، به‌ڵام ئیسکۆ ئاستی به‌ره‌وخوار هاتووه‌ و ته‌نها دووانه‌ ئه‌زمونداره‌که‌ی دیکه‌ ده‌مێننه‌وه‌،‌ ئه‌وانیش به‌هۆی پێکانی ڤاڵڤێردی و کاسیمێرۆ ده‌کرێت هاوشانی ئۆدیگارد سه‌ره‌کی یاریبکه‌ن و نه‌بنه‌ مه‌ترسییه‌ک بۆ داهاتووی نه‌رویجییه‌که‌.

بابەتی پێشتر

سۆلاری هۆکاری شکستی ڕیاڵی دۆزییه‌وه‌ زێدان پێی خسته‌وه‌ ناو هه‌مان هه‌ڵه‌

بابەتی دواتر

له‌ ئیتاڵیا چی ڕووده‌دات؟ زۆرینه‌ی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان گیریانخواردووه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share