یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمڕۆ هەردوو خولی ئیسپانیا و ئیتاڵیا درێژەیان دەبێت و چەند یارییەكی بەهێزیش بەڕێوەدەچن.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 13ی ئاب لە خول و پاڵەوانێتییەكانی ئەوروپا چەند یارییەكی بەهێز ئەنجام بدرێن.

لەخولی ئینگلتەرا ئارسناڵ دەیەوێت لەسەر ئاستە بەرزەكەی بەردەوام بێت و شكست بە یانەی لیستەر سیتی بهێنێت.

مانچستەر یونایتدیش دوای شكستی هەفتەی یەكەم، دەیەوێت ئەمجارە بردنەوە بەسەر برینتفۆرد بەدەستبهێنێت.

لە ئیسپانیا بەرشلۆنە لەیەكەم یاریدا لەناو یاریگای خۆی كاتژمێر 10:00 میوانداری ڕایۆڤالیكانۆ دەكات.

بەرشلۆنە جگە لە كۆندی، ناوی سەرجەم یاریزانەكانی بۆ لیستی یانەكە زیادكردووە و هیچ كێشەیەكی نەماوە.

بەرشلۆنە دەیەوێت بە بردنەوە دەستپێبكات و هەر لە سەرەتاوە هێز و توانای خۆی پیشان بدات.

هەر ئەمڕۆش ڕكابەرییەكانی خولی ئیتاڵیا دەستپێدەكەن و هەردوو یانەكەی میلانۆ یارییان هەیە.

ئەی سی میلان ڕووبەڕووی ئۆدنێزی دەبێتەوەو ئینتەرمیلانیش بەرامبەر لیچی یاریی دەكات.

خولی ئینگلتەرا

ئەستۆن ڤێلا – ئیڤەرتۆن 2:30

ئارسناڵ – لیستەر سیتی 5:00

مانچستەر سیتی – بۆرنمۆس 5:00

برینتفۆرد – مانچستەر یونایتد 7:30

خولی ئیسپانیا

بەرشلۆنە – ڕایۆڤالیكانۆ 10:00

خولی ئیتاڵیا

میلان – ئۆدنێزی 7:30

لیچی – ئینتەرمیلان 9:45

خولی ئەڵمانیا

بایەرلیڤەركوزن – ئۆگسبۆرگ

شالكە – میونشن گلادباخ

خولی فەرەنسا

پاریس سانجێرمان – مۆنبیلیە 10:00

بابەتی پێشتر

جارێكی دیكە بۆریی ئاوی ئیفراز 3ی هەولێر شكایەوە

بابەتی دواتر

ژەهریان پێداون و سوتاندوونیان.. پۆلیس دوو کەسی بە تۆمەتی کوشتنی دوو خوشک دەستگیرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌تله‌تیکۆ و به‌نفیکا، یونایتد و ئه‌یاکس-یان له‌ چامپیۆنزلیگ کرده‌ ده‌ره‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید له‌ یاریگای ئۆڵدترافۆرد سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share