لیڤەرپوڵ کێبڕکێی ڕیاڵ مەدریدی بۆ نەکرا و کشایەوە

یانەی لیڤەرپوڵ بڕیاریداوە لە دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی جوود بێلینگهام بکشێتەوە، هۆکارەکەش ڕیاڵ مەدریدە کە پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ یاریزانەکە و لێپرسراوی کارەکانی پێکهێناوە.

بەپێی زانیارییەکانی “دەیلی میرەر”، نرخی بێلینگهام گەیشتووەتە (120) ملیۆن یورۆ، لیڤەرپوڵ ئەو نرخە بە زۆر دەزانێت و ئامادەنین پێشکەشی بوروسیا دۆرتمۆندی بکەن.

لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید توانیویانە لەگەڵ لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە بە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی بگەن، هەروەها نزیکبوونەتەوە ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەگەڵ ئیدارەی یانەی “ڤێستیڤالین” بکەن.

بەڕێوەبەرانی “ڕێدز” لەسەر ڕاسپاردەی یۆرگن کلۆپ، دەستیان بە دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ماتیاس نونێزی یاریزانی یانەی وڵڤەرهامپتن کردووە، کە بە جێگرەوەی بۆندی بێلینگهام هەژماردەکرێت.

بابەتی پێشتر

بەنگین رێكانی: 104 ملیۆن دۆلار بۆ هێڵی ئاسنین تەرخانكراوە

بابەتی دواتر

مباپێ پاڵەوانی 2022 و پێش هالاند و لیڤاندۆڤسکی کەوتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share