ڕانیك دڵتەنگە بەڵام سەرزەنشتی یاریزانەكان ناكات

ڕاڵف ڕانیك، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد دڵتەنگە بە یەكسانبونیان بەرامبەر بێرنلی بەڵام لۆمەی یاریزانەكانیشی ناكات چونكە سێ گۆڵیان تۆماركردووە.

پاش یەكسانبونی مانچستەر یونایتد لەگەڵ بێرنلی، رانیكی راهێنەری مانچستەر جەختی كردەوە كە ئەوان باشتر دەركەوتون لە یارییەكەدا بەڵام نەیانتوانیوە بردنەوە بەدەست بهێنن.

وتیشی: “تایمی یەكەم توانیومانە سێ گۆڵ بكەین بەڵام ڤار دوو گۆڵی ڕەتكردەوە.”

ئاماژەی بەوەشدا كە تیپەكەی لە تایمی دووەمدا كەوتۆتە ژێر فشارەوە و نەیتوانیوە خۆی ڕزگاربكات.

پێشیوایە تیپەكەی چانسیان نەبووە لەبەرئەوەی ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكردووە و خاڵێكی كەمیشیان بەدەستهێناوە.

بابەتی پێشتر

ئۆکرانیا جوانترین وڵاتی ژنان و دراوی جیهانی

بابەتی دواتر

تووشبوون بە کۆرۆنا 400 ملیۆنی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share