بڕی پێویست 250 ملیۆن لیترە.. ئەمساڵ حكومەت تەنها 60 ملیۆن لیتر نەوتی ‏دابەشكردووە

ئەمساڵ حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تەنها 60 ملیۆن لیتر نەوتیان ‏دابەشكردووە، لەكاتێكدا بڕی پێویست بۆ ئەوەی هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوت ‏وەربگرێت، زیاترە لە 250 ملیۆن لیتر.‏

فەرمانگەی میدیا و و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی سامانە ‏سروشتییەكانی گواستووەتەوە، ئەمساڵ حكومەتی هەرێم 62 ملیۆن و 626 هه‌زار و 511 ‏لیتر نه‌وت دابینكراوه‌، له‌و بڕه‌ش 60 ملیۆن و 374 دابه‌شكراوه‌.‏

ئاشكراشیكردووە، “حکومەتی هەرێم گرێبەستی بۆ دابینکردنی 100 ملیۆن لیتر نەوتی ‏سپی بە بەرزترین کوالێتی کردووە و هەر خێزانێک 200 لیتر نەوتی سپی پێده‌درێت”. ‏

فەرمانگەی میدیا و و زانیاری دەشڵێت، “هەر بەرمیلێك نەوت بە 55 هەزار دینار ‏دابەشدەكرێت بەسەر هەوڵاتییاندا”، لەكاتێكدا ماوەیەك نەوتی سپی بە 90 هەزار دینار ‏دەدرێت بە هاوڵاتییان و وەزیری سامانە سروشتییەكان ئەمڕۆ هۆكارەكەی بۆ ئەوە ‏گەڕاندەوە، كە نەوتەكە لە بەغدادەوە دێت و كرێی گواستنەوەی چووەتە سەر.‏

قسەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەبارەی ئەوەی هەر ‏ماڵێك بەرمیلێك نەوتی بەسەردا دابەشدەكرێت، لەكاتێكدایە بۆ ئەوەی هەموو خێزانێك یەك ‏بەرمیل نەوت وەربگرێت، هەرێمی كوردستان پێویستی بە نزیكەی 253 ملیۆن لیتر نەوتە ‏و حكومەت تەنها 60 ملیۆنی دابینكردووە.‏

پێشتر كەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەكان، كە سەر بە پارتی دیموكراتی ‏كوردستانە، بەڵێنیدابوو، بۆ ئەم زستانە هەموو خانەوادەیەك بەرمیلێك نەوت وەربگرن.‏

بابەتی پێشتر

بارزانی قسەی بەرپرسانی حزبەكەی بە هەڵوێستی پارتی نازانێت

بابەتی دواتر

كازمی: نیو ملیۆن پارچە زەوی دەدەین بە هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share