سلێمانی.. لە ئاكامی گڕگرتنی غازدا چوار كەس برینداربوون

لە ئاكامی لێچوون و گڕگرتنی غاز لە یەكێك لە گەڕەكەكانی سلێمانی چوار كەس برینداربوون.

رووداوەكە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی مەجید بەگ لە سلێمانی بووە و بەپێی زانیارییەكان دزەكردنی غاز لە (سەرە منەزەمە)ی سەر غازەكە هۆكاری رووداوەكە بووە.

سامان لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی رووداوەكەوە چوار كەس سووتاون كە پێكدێن لە دوو ژن و دوو منداڵ.

ئەوەشی وت، “برینداربووان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە بەمەبەستی چارەسەركردن”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی هێلین قاسملوو دەردەبڕێت

بابەتی دواتر

رەنگی فەرشی سووری ئۆسکار دەگۆڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share