ئاگری كارگەكەی تانجەرۆ كۆنتڕۆڵكرا

ئەو ئاگرەی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كارگەیەكی سنووری تانجەرۆ كەوتەوە بەرگریی شارستانیی كۆنتڕۆڵكردنی رادەگەیەنێت.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە دەربارەی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە كارگەیەكی كبریت، سەرجەم تیمەكانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەمێك پێش ئێستا كۆنتڕۆڵكرا.

وتیشی، “لەئێستادا سەرقاڵی معالەجەكردنی شوێنی رووداوەكەن”.

وەك بەرگریی شارستانی دواتر لێكۆڵینەوە دەكەن تا بزانن كارگەكە مۆڵەتی هەیە یان نا، هەروەها لێكۆڵینەوە دەكەن سەبارەت بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە، ئارام عەلی وای وت.

ئەوەشی خستەڕوو، ماددەكە لە ئەگەری نزیكبوونەوە لێی زیانی بۆ تەندروستی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردە رێكارەكانی وەرگرتنی منداڵ و خوێندكاران لە باخچە و خوێندنگاكان رادەگەیەنێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رێکارەکانی تۆمارکردن و وەرگرتنی منداڵان و خوێندكاران لە باخچە، خوێندنگە و کۆمەڵگە پەروەردەییە حکومییەکان بڵاوەدەكاتەوە.…
Total
0
Share