كازمی: نیو ملیۆن پارچە زەوی دەدەین بە هاوڵاتییان

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، حكومەتەكەی نیو ملیۆن پارچە زەوی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكات.

كازمی ئەو قسەیەی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا كرد و وتی، “مكوڕین لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەی “خانووەكەم” كە شەش مانگ لەمەوبەر ڕامانگەیاند و لەلایەن وەزارەتی نیشتەجێكردن و ئاوەدانكردنەوە و شارەوانییەكان و نووسینگەی سەرۆك وەزیران و دەستەی ڕاوێژكارانەوە جێبەجێدەكرێت”.

بەپێی وتەی كازمی، پڕۆژەكە لەڕێگەی ناونووسكردنی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت و هیچ خزمخزمێنە و بەكارهێنانی دەسەڵات و دەستوەردانی حزبەكان و بەرپرسانی تیادا ناكرێت.

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد كە زیاتر لە نیو ملیۆن پارچە زەوییان لە گشت پارێزگاكاندا تەرخانكردووە و نزیكەی سێ ملیۆن هاوڵاتی فۆرمیان بۆ وەرگرتنی زەوییەكان پڕكردووەتەوە.

جەختیشیكردەوە كە زەوییەكان جیاكراونەتەوە و خزمەتگوزارییەكانی ئاوەڕۆ، كارەبا، ئینتەرنێت و ڕێگاوبانیان بۆ دابیندەكرێن و لە دوو هەفتەی ڕابردوودا 186 هەزار پارچە لەو زەوییانە دراون بە هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وردەکاری کۆبوونەوەی لوتکە لە بەغداد بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمشەوی لایەنەكانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی تەنها دەستکەوت…
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: پەنابردن بۆ دادگای فیدراڵی پەڕەی دادگای سەورە و بڕیارە ستەمكارەكانی سپی دەكاتەوە

ستران عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە پۆستێكیدا هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئیكس سەبارەت بە داواكەی مەسرور بارزانی…
Total
0
Share