شوان.. رووبەڕووبوونەوە روویدا و دوو كارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكان بریندارە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، هێزەكانی دژەتیرۆر و هێزی كۆماندۆی كوردستان و لە ئۆپەراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی پشتبەستوو بە زانیاریی هەواڵگریی ورد بە هاوكاریی وەزارەتی بەرگریی عێراق و ژووری ئۆپەراسۆنی كەركوك و هێزەكانی هاوپەیمانان ئەو ت.یــ.رۆریــ.ســ..تــ.انەیانە كوشت كە دوێنی دزەیانكردبووە ناوچەی شوان.

هەر بەپێی زانیارییەكان، تاوەكو ئێستا رووبەڕووبوونەوە بەردەوامە و دوو كارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنیش بریندارە.

ئەمە لە كاتێكدایە کە لە شەوی رابردووەوە تەواوی ناوچەكە خرابووە ژێرچاودێریی و كیوماڵی هێزەكانەوە و سەرئەنجام ئەم هەڵمەتە سەركەوتووانە ئەنجامدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەکرێت

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بەدواداچوون بۆ کاری لیژنەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەکات. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share