بارزانی قسەی بەرپرسانی حزبەكەی بە هەڵوێستی پارتی نازانێت

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لێدوانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەرپرسانی حزبەكەی بە لێدوانی لابەلا وەسفدەكات، دەڵێت، تەعبیر لە ڕای پارتی ناكەن.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت بە عێراق و پەیوەندیی لایەنە سیاسییەكان، قسەی جیاواز لەلایەن بەرپرسانی پارتی و پەرلەمانتارەكانیەوە كران، بۆیە سەرۆكی حزبەكە ناچار بە ڕوونكردنەوە كرا، دەڵێت، “هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا، ڕای فەرمیی پارتی نییە، قسەی وتەبێژ نەبێت”.

دەقی ڕوونكردنەوەكەی مەسعود بارزانی

 بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە ماوەی ڕابردوودا لە ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەندێ لێدوان و بۆچوون بڵاو كراونەتەوە كە زۆرجار وەك هەڵوێست و ڕای پارتی دیموكراتی كوردستان لێكدانەوەی بۆ كراوە.

لێرەدا بە گشت لایەك ڕادەگەیێنین كە هەر جۆرە لێدوان و بۆچوونێكی لابەلا و لەژێر هەر ناو و نیشانێك بێت، پەیوەندی بە سیاسەتی پارتییەوە نییە و، با وەك ڕای فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان هەژمار نەكرێت.

تەنیا، لێدوانی گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان تەعبیر لە سیاسەت و هەڵوێستی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.

مەسعود بارزانی

11ی كانوونی دووەمی 2022

بابەتی پێشتر

بۆچی زەوی لە گەشە وەستا و نەبووە هەسارەیەكی "تێپەڕ"؟

بابەتی دواتر

بڕی پێویست 250 ملیۆن لیترە.. ئەمساڵ حكومەت تەنها 60 ملیۆن لیتر نەوتی ‏دابەشكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنەکە و پۆستە ئیدارییەکان دەدات

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و بڕیارە لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر بەخشینی ئەندامەکانی کۆمەڵی…
Total
0
Share