ڕانیك ڕەخنەی لە یاریزانەكانی مانچستەر یونایتد گرت

ڕاڵف ڕانیك، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد ڕەخنەی لە یاریزانەكانی گرت بەوەی وەك ‏پێویست جووڵەیان لە یاریگادا خێرا نەبووە و كەمتەرخەم بوون لە مامەڵەكردن لەگەڵ ‏دۆخی یارییەكەدا.‏

لە خولی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر یونایتد بە گۆڵێكی بێبەرامبەر بە یانەی وڵڤەرهامپتۆن ‏دۆڕا و یارییەكەش لە ناو یاریگای ئۆڵد ترافۆرد بەڕێوەچوو.‏

ڕانیك پاش یارییەكە قسەیكرد، وتی، ئەوان بەشێوەیەكی خراپ یارییان كردووە، چ لە ‏ڕووی تاك و چ لە ڕووی بەرگرییەوە.‏

وتیشی، “تا ئێستا چەند جارێك لەم وەرزەدا و لەو شوێنەدا گۆڵ لە یانەی مانچستەر یونایتد ‏كراوە و نەمانتوانیوە چارەسەری بكەین”.‏

ڕانیك دانی بەوەدا نا كە ئەوان شایستەی بردنەوە نەبوون و پیرۆزباییشی لە یاریزانەكانی ‏وڵڤەرهامپتۆن كرد بۆ ئەو ئاستە بەرزەی پێشكەشیانكرد.‏

مانچستەر یونایتد بەو شكستە لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت، ‏بەڵام دوو یاری كەمتری ئەنجامداوە.‏

وڵڤەرهامپتۆنیش سەركەوت بۆ پلەی هەشتەمی ڕیزبەندیی خولی ئینگلتەرا.‏

بابەتی پێشتر

هەرگیز دۆلفینی پەمەییت بینیوە؟

بابەتی دواتر

ئەشكەنجەدراوە.. لە هەولێر تەرمی چالاکوانێکی ڕۆژهەڵات لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی پیکێ توڕه‌یه‌؟ چاڤی پشتگوێی خستووه‌ و لاپۆرتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات

به‌رگریکاری ئه‌زموونداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، جێرارد پیکێ له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، ئه‌وه‌ش یاریزانه‌که‌ی دڵگران کردووه‌. به‌پێی…
Total
0
Share