دوو یاریزانی ئەرجەنتین مێرکاتۆی 2023 دەهەژێنن

دووان لە یاریزانە لاوەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، سەرنجی یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپایان ڕاکێشاوە.

ماڵپەڕی “فووت مێرکاتۆ” نووسیویەتی، یانەی بەنفیکا بیر لە فرۆشتنی ئینزۆ فێرناندێز دەکاتەوە و بڕیارەکەشیان پێڕاگەیاندووە، سەرەتا یانەی لیڤەرپوڵ بەبڕی 100 ملیۆن یورۆ ئۆفەرێکیان پێشکەشکردووە، بەڵام ئۆفەرەکە ڕەتکراوەتەوە.

بەنفیکا بە سەرجەم یانە خوازیارەکانی ئینزۆی ڕاگەیاندووە، کە نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی (127) ملیۆنە و هەر یانەیەک ئەو بڕە پێشکەشبکات براوەی واژۆکردنی گرێبەستەکەی دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە یانەکانی لیڤەرپوڵ و یوڤانتۆس هەوڵەکانیان بۆ کڕینی ئەلێکسیز ماک ئالیستەر دەستپێکردووە و یانەی برایتۆن ڕێگر نییە لە بەرامبەر فرۆشتنیدا.

یانەی یوڤانتۆس لە دانوستاندنەکاندا پێشەنگی گرتووە، هیوادەخوازن ئەنخێل دی ماریا ڕۆڵ بگێڕێت لە قایلکردنی یاریزانەکە، تاوەکو بە درێسی “خانمە پیرەکە”وە دەربکەوێت.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. ببینە بارهەڵگرێك چی لە تونێلی دەربەندیخان كردووە؟

بابەتی دواتر

شەوی سەری ساڵ مێسی دەسوتێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share