ئەشكەنجەدراوە.. لە هەولێر تەرمی چالاکوانێکی ڕۆژهەڵات لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە

میدیاکانی پەکەکە بڵاویانکردەوە، دوێنێ دووشەممە تەرمی چالاکوانێکی ڕۆژهەڵاتی ‏کوردستان لەماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە، کە ڕۆژی 31ی کانونی یەکەمی 2021 ‏لەماڵەکەیدا کوژراوە.‏

میدیاکان ئاماژەیان بەوەکردووە، چالاکوانە كوژراوەکە ناوی ئەحمەد بێخەم بووە و خەڵکی ‏ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، دوای ئەوەی بەکوژراوی لە شوققەکەیدا لە شاری هەولێر ‏دۆزراوەتەوە، شوێنەواری ئەشکەنجەدان بە جەستەیەوە بووە.‏

بنەماڵەی چالاکوانەکە کە قسەیان بۆ میدیاکانی پەکەکە کردووە ڕایانگەیاندووە، “لەم چەند ‏ڕۆژەدا بەردەوام لەلایەن کەسوکارەکەیەوە پەیوەندیی پێوەکراوە، بەڵام وەڵامی ‏نەداوەتەوە، دوای دوو ڕۆژ لەلایەن پۆلیسەوە پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە کراوە و هەواڵی ‏کوژرانیان پێڕاگەیەندوون”.‏

بەپێی ئەو میدیایانە، شوێنەواری ئەشکەنجەدان بەسەر جەستەی کوژراوەکەوە بووە، ‏گوماندەکرێت لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیلەدەستدابێت.‏

هێزە ئەمنییەکان بە کەسوکارەکەیان ڕاگەیاندووە، دوای 20 ڕۆژی دیکە وردەکاریی ‏گیانلەدەستدانی ئەو چالاکوانەیان پێڕادەگەیەنن.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: لە کاتی بوونی گومانی لەسەر بریندارێک پێویستە پۆلیس ئاگاداربکرێتەوە بەڵام چارەسەرکردن لە پێشترە

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نابێت پسوڵەی داواکردنی چارەسەری پۆلیس ببێتە ڕێگرێک لە چارەسەرکردنی نەخۆش و بریندار. ڕائید ئاری…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەو سەردەمە بەسەرچوو بە دەنگی مردوو و خەڵكی ئاوارە لایەنێك براوەی هەڵبژاردن بێت

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە چوارچێوەی كەمپینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەكێتی، هەردوو ناحیەی هێرۆ و…
Total
0
Share