بەڕێوەبەری كارەكانی ئینتەر باسی كڕینی دیبالا و لۆكاكۆی كرد

پیپی مارۆتا، بەڕێوەبەری كارەكانی ئینتەرمیلان دوپاتیكردەوە كڕینی لۆكاكۆ لە قۆناغی كۆتاییدایە و گفتوگۆكانیش بۆ دەستخستنی دیبالا بەردەوامە.

مارۆتا لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشكرایكرد، لۆكاكۆ یاریزانێكی بەتوانای تۆپی پێیە و دڵخۆشن بە گەڕانەوەی بۆ ئینتەرمیلان.

وتیشی: ئیمزاكردنی گرێبەستەكە لە قۆناغی كۆتاییدایە و هەفتەی داهاتوو پشكنینی پزیشكی دەكرێت.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا مارۆتا نەیتوانی نكۆڵی لەوە بكات كە چاویان بە نوێنەری دیبالا كەوتوە، بەڵام جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە هیچ شتێكی جدی ڕووینەداوە و ئێستا لە گفتوگۆكردندان.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا هەڕەشەی هەڵگیرساندنی جەنگی جیهانیی سێیەم دەكات

بابەتی دواتر

دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵی بەرگریی بەرشلۆنە دەبێتە چێڵسی

بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانیان بە ئاراستەی دوو یاریزانی دیکەی یانەی چێڵسی دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، دوای…
Total
0
Share