بۆچی پیکێ توڕه‌یه‌؟ چاڤی پشتگوێی خستووه‌ و لاپۆرتا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناکات

به‌رگریکاری ئه‌زموونداری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، جێرارد پیکێ له‌م وه‌رزه‌دا له‌لایه‌ن چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ره‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، ئه‌وه‌ش یاریزانه‌که‌ی دڵگران کردووه‌.

به‌پێی زانیاریی میدیاکانی ئیسپانیا، پیکێ دڵگرانه‌ له‌وه‌ی چاڤی هاوڕێی چانسی سه‌لماندنی تواناکانی پێنادات و بڕیاریداوه‌ پشت به‌ وزەی لاوان و یاریزانه‌ نوێیه‌کان ببه‌ستێت.

له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا خوان لاپۆرتا به‌ ئێزگه‌ی (CAT)ی ڕاگه‌یاندووه‌، که‌ به‌رگریکاره‌که‌ داوایکردووه‌ له‌سه‌ددا (24.9)ی پشکی ستۆدیۆکانی بارسای پێبفرۆشن، که‌ به‌هاکه‌ی 100 ملیۆن یورۆیه‌، به‌ڵام لاپۆرتا ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌تکردووه‌ته‌وه‌.

دوای ماوه‌یه‌ک له‌ یه‌کێک له‌ به‌رزکردنه‌وه‌ داراییه‌کاندا، لاپۆرتا هه‌مان ڕێژه‌ی پشکه‌کانی به‌ هه‌مان تێچوو به‌ کۆمپانیایه‌کی دیکه‌ فرۆشتووه‌.

لاپۆرتا ده‌ڵێت، “له‌پێناو به‌ها و ڕه‌وشت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی یانه‌که‌ماندا، دروست نه‌بوو ئه‌و پشکانه‌ به‌ پیکێ بفرۆشین”.

زانیارییه‌کانیش ده‌ریانخستووه‌، پیکێ جگه‌ له‌ چاڤی، له‌ خودی لاپۆرتاش توڕه‌یه‌ که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌ نه‌بووه‌ مامه‌ڵه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵدا بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس و ناپۆلی ڕێگری له‌ یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ ئیتاڵیاوه‌ ئاشکرایانکردووه‌،‌ یانه‌کانی یوڤانتۆس و ناپۆلی بیر له‌ دابڕینی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌.…
Total
0
Share