(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ لە لوتکەدا جێگیربوو و ئارسیناڵ دووەم بردنەوەی تۆمارکرد

یانەی لیڤەرپوڵ لە پێنجەم ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی 2021-2022ی خولی ئینگلتەرا، بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفێڵد ڕۆدز، پێنجەم یاریی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”ی بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی ئەستێرەکانی کلۆپ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێدز” لە خولەکەکانی 43، 78، 89 لەلایەن سادیۆ مانێ، محەمەد سەڵاح، نابی کیتاوە تۆمارکران.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی ئارسیناڵ بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر بێرنڵی تۆمارکرد، کە دووەم بردنەوەی تۆپچییەکانی شاری لەندەن دەکات لە کۆی پێنج یاریی وەرزی 2021-2022، گۆڵەکەش لە خولەکی 30 لەلایەن مارتین ئۆدیگاردەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ جێگیربوو، یانەی ئارسیناڵیش بە شەش خاڵەوە بۆ پلەی 12ی ڕیزبەندی هەڵکشا.

ئەنجامەکانی دیکە:

وڵڤەرهامپتن 0-2 برێنتفۆرد

مانچستەر سیتی 0-0 ساوسهامپتن

نۆریچ سیتی 1-3 واتفۆرد

بابەتی پێشتر

پێکدادان لەنێوان گەریلا و سوپای پاسداران ڕوویداوە

بابەتی دواتر

بێرنڵی 0-1 ئارسیناڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌ڵمانیه‌کان به‌ ڕاپرسیه‌ک‌ وه‌ڵامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌نه‌وه‌

هانده‌رانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا به‌ پێچه‌وانه‌ی خواست و بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌که‌یان ده‌وه‌ستنه‌وه‌ و دووپاتیده‌که‌نه‌وه‌، سه‌رده‌می خواکیم…
Total
0
Share