كه‌شناسیی هه‌رێم: ئێواره‌ شه‌پۆلی‌ باران و به‌فر كۆتاییدێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینی ده‌كات ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلی بەفر و باران كۆتایی بێت، كە ‏زیاتر پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەی گرتووەتەوە و لە هەولێر و دهۆك نمەباران ‏بووە، سبەینێش ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچەهەور دەبێت.‏

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واى ‏ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانى هه‌رێمى بڵاوكرده‌وه‌، به‌پێی پێشبینییه‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ‏ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور و باراناوى ده‌بێت، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.‏

ئاستی بارانبارینەكە لە سلێمانی هەڵەبجە زیاترە، لە هەولێر و دهۆك زیاتر نمەبارانە.‏

كەشناسی پێشبینی كردووه‌، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌و شه‌پۆلهی‌ باران و به‌فر كۆتایی پێبێت. ‏

به‌رزرترین پله‌كانى گه‌رمای ئه‌مڕۆش له‌ هه‌ولێر، 9 پله‌، سلێمانى 6 پله‌، دهۆك 8 پله‌، ‏هه‌ڵه‌بجه‌ 9 پله‌ و له‌ كه‌ركویش به‌هه‌مانشێوه‌ 9 پله‌ ده‌بێت. ‏

هه‌روه‌ها كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیی كردووه‌، سبه‌ینێ ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ‌بێت، له‌گه‌ڵ ‏ئەگەری بارینى به‌فرێكى كه‌م له‌سه‌ر لوتكه‌ى شاخه ‌به‌رزه‌ سنوورییه‌كان. ‏

پلەكانی گەرماش بۆ سبەینێ كەمێك بەرزدەبنەوە.‏

بابەتی پێشتر

لە 2018وە ساڵانە یەك كاتژمێر پێدانی کارەبا زیادیکردووە

بابەتی دواتر

هێرشی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى سوله‌یمانى پووچه‌ڵكرایه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share