کارمەندانی تەندروستیی کەرکوک خۆپیشاندان دەكەن

کارمەندانی تەندروستیی کەرکوک، دژی سیستەمی دابەشکردنی زەوی بەسەریاندا گردبوونەوەی ناڕەزاییان رێكخست و دەڵێن، “نادادییە”.

لە كەركوك 300 پارچە زەویی نیشتەجێبوون بەسەر پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیدا دابەشدەكرێن، 150 پارچە زەوی بۆ پزیشكان و 150 پارچە زەوی بۆ كارمەندانی تەندروستی، ئەوەش ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە و ئەمڕۆ دووشەممە کارمەندانی تەندروستی خۆیشاندانیان ئەنجامدا.

كارمەندانی تەندروستی دەڵێن، نادادی لە دابەشكردنی زەوییەكاندا هەیە و هاوسەنگی لە نێوان پزیشكان و كارمەندانی تەندروستیدا رانەگیراوە، بەو پێیەی كارمەندانی تەندروستی لە كەركوك ژمارەیان 685 كارمەندە، لە كاتێكدا 315 پزیشك هەن و سەرباری ئەوەش، هەر یەك لەو دوو توێژە 150 پارچە زەوییان بۆ تەرخانكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ناوچەیەکی هەرێم گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی دەکرێت

لە سنووری چەمچەماڵ، گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانییدا دەکرێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
Total
0
Share