بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ هەڵکەندنی بیری نایاسایی هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

لە قەزای سەیدسادق، هاوڵاتییەک بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ هەڵکەندنی بیری نایاسایی دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق بۆ ناوقەزای سەیدسادق توانیان هاوڵاتییەک دەستگیر بکەن و لەناو ماڵەکەیدا دەست بەسەر قاعیدەیەکی ئامادەکراو بۆ دروستکردنی ئامێری بیرهەڵکەندنی کارەباییدا بگرن.

باس لەوەش دەکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوەو بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.

No photo description available.

بابەتی پێشتر

لە زۆرینەی خوێندنگەکانی سنوری سلێمانی خوێندن دەستی پێکردووەتەوە

بابەتی دواتر

لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی عێراق دەیەوێت بەرنامەی خۆراکی خوێندنگەکان پەرەپێبدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share