کەرکوک.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان کوژران و برینداربوون

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراو لە سنووری پارێزگای کەرکوک بە هێزە عێراقییەکاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ ئەندامی ئەو هێزانە کوژران و یەکێکیش برینداربوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستیەوە، بۆمبەکە لەکاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی سماکەی سەربە قەزای داقوق بە هێزە عێراقییەکاندا تەقیوەتەوە.

لەئەنجامدا سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون بەناوەکانی:

عەلی موحسین جەلاب خەڵکی پارێزگای دیوانیەیە و لەدایکبووی 1984ـە.

ڕەشاد جەبار ناجی خەڵکی پارێزگای کەربەلایە و لەدایکبووی 1984ـە.

حەیدەر فەرحان کەعید خەڵکی پارێزگای کەربەلایە و لەدایکبووی 1984ـە.

کەسێکیش بەناوی سەعید حەداوی عوید برینداربووە و خەڵکی کەربەلایە و لەدایکبووی 1981ـە.

قوربانییەکانی تەقینەوەکە:

بابەتی پێشتر

دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە سبەینێ دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە قۆناغێکی سەختی کۆرۆنا دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share