لە هەولێر گەرما دەگاتە 47 پلە

بۆ چەند ڕۆژی داهاتوو پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بەرزدەبنەوە، لە هەولێر دەگاتە 47 پلە.

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ پلەكانی گەرمای چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاوكردەوە، دەڵێت، لە ئەنجامی هاتنی شەپۆلێکی گەرما، لە سەنتەری شارەکان پلەكانی گەرما بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

هەولێر : 46 – 47 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 43 – 44 پلە

دهۆک : 45 – 46 پلە

کەرکوک : 47 – 48 پلە

هەڵەبجە : 44 – 45 پلە

كەشناسیی هەرێم پێشبینیشی كردووە ئەو شەپۆلی گەرمایە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو بگاتە بەرزترین ئاست و بەرزترین پلەكانی گەرما لەو دوو ڕۆژەدا تۆماردەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێشەی خواردنی خانەکانی بێسەرپەرشتان و بەساڵاچووان چارەسەرکراوە؟

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەشێک لە کێشەکانی ئەو کۆمپانیایەی خواردنی خانەکانی بێسەرپەرشتان و بەساڵاچووان و چاکسازییەکانی دابیندەکرد…
Total
0
Share