هالاند لە ئیسپانیاوە بۆمبێکی تەقاندەوە

ئەستێرەی لاوی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، لە ئیسپانیا بە هاندەرانی تۆپی پێی ڕاگەیاندووە، کە وەرزی داهاتوو لە خولی ئیسپانیا یاریدەکات.

ڕۆژنامەی “ئەی ئێس”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئێرلینگ هالاند لەگەڵ خێزانەکەی لە دوورگەی ماریبا لە ئیسپانیا پشووەکانی سەری ساڵی بەڕێکردووە، لەکاتی ئامادەبوونی لە یەکێک لە ئاهەنگەکاندا هاندەران پرسیاریان لێکردووە: وەرزی داهاتوو لە کوێ یاریدەکەیت؟

یاریزانەکەش لە وەڵامدا وتوویەتی، “وەرزی داهاتوو لێرە یاریدەکەم”، مەبەستی لە یاریکردن بووە لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا بۆ یەکێک لە دوو یانە گەورەکە (ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە).

بەپێی سەرچاوەکە، یانەی بەرشلۆنە بەسەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا لەڕووی داراییەوە هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ کۆکردنەوەی تێچووی گواستنەوەی ئەستێرەکەی نەرویج، هەروەها یانەی ڕیاڵ مەدریدیش یەکێکە لە یانە خوازیارەکان و پلانیان داڕشتووە هاوشانی کیلیان مباپێ بۆند پێشکەشی هالاندیش بکەن.

تێچووی گواستنەوەی هالاند لە هاوینی 2022 دەگاتە بڕی 75 ملیۆن یورۆ، هەروەها 100 ملیۆن وەک پاداشت بۆ مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی و ئیڵف هالاندی باوکی.

بابەتی پێشتر

سەڵاح یەکەمە .. گرانبەهاترین یاریزانە بەشدارەکانی جامی ئەفریقا

بابەتی دواتر

عێراق یەكەم ساڵی بێ هێزە شەڕكەرە بیانییەكان دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینتەر میلان داوای ئەلبا دەکات

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بۆندێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جۆردی ئەلبا پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە کردووە. ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی…
Total
0
Share