ئینتەر میلان داوای ئەلبا دەکات

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بۆندێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جۆردی ئەلبا پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە کردووە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی ئینتەرمیلان دوای دەستبەرداربوونیان لە ئاشلی یۆنگ، لە پێگەی بەرگری باڵی چەپ تەنها ئەلیکساندەر کۆلارۆڤیان بەردەستە، کە تەمەنی 35 ساڵە.

بەڕێوەبەرانی ئینتەر بیریان لە چارەسەرێک کردووەتەوە و لەسەر ڕاسپاردەی ئینزاگی ڕاهێنەری نوێ، یەکەم ئۆفەری فەرمییان پێشکەشی جۆردی ئەلبا کردووە.

موندۆ نوسیویەتی، خوان لاپۆرتا لە پلانیدایە پێکهاتەی بەرشلۆنە نوێبکاتەوە، جگە لە تێر شتیگن و مێسی دەرگای بەڕووی هیچ یاریزانێکدا دانەخستووە، بەڵکو لە داهاتوودا یاریزانە بەتەمەن و دێرینەکان کۆدەکاتەوە و داوای کەمکردنەوەی موچەیان لێدەکات، زیاتر لە یاریزانە لاوەکان، کە ئەمەش ڕەنگە هەڵوێستیان لەبارەی بەردەوامبوون لە یانە کەتەلۆنییەکە بگۆڕیت.

ڕۆژنامەکە بەدووری نازانێت لە نێوان ئەگەری وازهێنان، یاخود بەردەوامبوون و یاریکردن بۆ ئینتەر میلان، جۆردی ئەلبا ئینتەر میلان هەڵبژێرێت.

بابەتی پێشتر

ناوەرۆكی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تایبەت بە بودجە ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد ئامادەیە ئاڵوگۆڕ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. ئەڵمانیا و لۆوڤ جیادەبنەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا وادەیەکی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی یواکیم لۆوڤی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی دای مانشافت ئاشکراکرد. هێشتا سەدای…
Total
0
Share