كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی گواردیۆلا پێش یارییەكەی ئەتلەتیكۆمەدرید

ئەمشەو كاتژمێر 10:00 لە قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی مانچستەر سیتی لەناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەتلەتیكۆمەدرید دەكات.

پێش یارییەكە گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی ئاماژەی بەوەدا كە ئەو حەز بە دانانی تەكتیكی گەمژانە دەكات.

بەشێك لەقسەكانی گواردیۆلا

– هەموو یانەكان لە قۆناغی هەشت تیپیدا بەهێزن، هەموو یانەكانیش شێوازی یاریكردنی خۆیان هەیە.

– لە چامپیۆنز لیگ پێویستە داهێنان بكەیت، هەمیشە بیرۆكەی نوێ بەكاردەهێنم، سبەی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ بیرۆكەیەك و یاریكردنێكی نوێ دەبینن.

– ئەگەر خەڵك پێیوایە من بەیەك شێوە بەرامبەر ئەتلەتیكۆ و لیڤەرپوڵ یاریی دەكەم، ئەوە هەڵەن.

– دادەنیشم و شێوازی تایبەت و جیاواز بۆ یاریی ئەتلەتیكۆ دەدۆزمەوە

– حەزم لە دانانی پلانی گەمژانە و جیاوازە بۆ ئەو یارییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و پاریس و به‌نفیکا بلیتی (16)یان بڕی و میلان بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستیپێکرد، بوروسیا دۆرتمۆند هاوشانی مانچسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی بۆ…
Total
0
Share