ڕیاڵ مەدرید نیگەرانی خۆی بە ڕایەڵەی “لالیگا” گەیاندووە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە هاوکاریی کارلۆ ئەنچیلۆتی، نیگەرانی خۆیان بە ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیا “لالیگا” گەیاندووە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کە لە دوایین دوو ڕووبەرووبوونەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر یانەکانی ڕایۆ ڤایکانۆ و قادیش، ڤینیسیۆز جونیۆری بەڕازیلی ڕووبەڕووی توندوتیژیی بەرگریکاران بووەتەوە و داوەران لەو بارەیەوە بڕیاری دروستیان نەداوە.

ڕیاڵ مەدرید نیگەرانە لەوەی کە هیچ پارێزبەندییەک بۆ “ڤینی” فەراهەم نەکراوە، لە کاتێکدا یاسا نوێیەکانی “تۆپی پێی ئیسپانیا” ڕێگە بۆ ئەوە خۆشدەکات داوەران بە بڕیارەکانیان ببنە قەڵغانێک بۆ پاراستنی بەهرە هونەرییەکان.

یانەی شاهانەی مەدرید لە سکاڵایەکدا داوای لە ڕایەڵەی یانەکانی “لالیگا” کردووە، دوای دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی خولی ئیسپانیا پارێزگاری لە یاریزانەکە بەڕازیلیەکە بکرێت، داواشیانکردووە بە کارتی سوور بەرپەرچی هەر بەرگریکارێک بدرێتەوە کە بیەوێت بە لێدان و توندوتیژی ئەستێرەکەی سێلیساو ڕابگرێت.

بابەتی پێشتر

چێڵسی و ماونت گەیشتوون بە بنبەست؟

بابەتی دواتر

بۆچی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان خۆپیشاندان دەكەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share