سەڵاحەدین دەمیرتاش هیوای ساڵێكی “بێ ئاكپارتی” بۆ خەڵكی توركیا دەخوازێت، جگە لە زمانی توركی، بە كوردی و زازاكیش پیرۆبایی ساڵی نوێی كردووە.
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان، لە زیندانەوە تویتێكی بە بۆنەی ساڵی نوێوە كردووە، زۆر بە كورتی نووسیویەتی، “هیوای ساڵێكی بێ ستەم، بێ تاڵانی و بێ ئاكپارتی دەخوازم”.
دەمیرتاش پێی وایە، بەبێ ستەم و قۆرخكاریی شمەك و كاڵاكان و هەروەها بێ ئاكپارتی، ساڵێكی باش دەبێت.
هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە جگە لە توركی، بە زمانی كوردی و هەروەها زاراوەی زازاكی پیرۆزباریی ساڵی نوێی كردووە.