هیومان ڕایتس ۆوچ ڕاپۆرتێک لەبارەی دەستگیرکراوانی بادینانەوە بڵاودەکاتەوە

ڕێکخراوی ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ هیومان ڕایتس ۆوچ  ڕەخنەی توند ئاڕاستەی دادگا و حکومەتی هەرێم دەکات بەوەی پڕۆسەی دادگاییکردنی سزادراوانی بادینان “نادادپەروەری تێدا بووە و پێشێلکاری لە پڕۆسەکەدا کراوە”.

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوچ  لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، ” پرۆسەی دادگایکردنی ئەم کەسانە لە دادگای تاوانەکانی هەولێر پێشێلکاری یاسایی و دەستتێوەردانی سیاسی زۆری تێدا بوو. دەبێت ئەو بەرپرسانەی لە بڕیاری پێداچوونەوەی کەیسەکان بڕیاریان هەیە ئەم پێشێلکارییانە ڕەچاو بکەن لە کاتی بڕیاردان لە پێداچوونەوەی کەیسەکان”.

هیومان ڕایتس ۆوچ  ئاماژەی بەوەشکردووە، ” دادگایەکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پرۆسەیەکی پڕ لە کەموکورتیدا سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر سێ ڕۆژنامەوان و دوو ‌‌‌چالاکواندا سەپا، بەرپرسان هێشتا دوو کەسی تریان لە زیندان ئازاد نەکردووە سەرەڕای بڕیاری دادگا لە نەبوونی بەڵگەی تەواو بۆ دادگایکردنیان، هیومان ڕایتس ۆوچ لەم کاتەدا تۆێژینەوەکەی لەسەر دادگایکردنەکان بڵاودەکاتەوە لەبەرئەوەی ئەگەری زۆر هەیە لە دەرکردنی بڕیاری پێداچوونەوەی کەیسەکان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە”.

ئەمە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوچ ە لەسەر پرۆسەی دەستگیرکردن و دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادینان.

بابەتی پێشتر

کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە کوژراوە و کەسێکی دیکە ئەشکەنجە دراوە

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم جارێکی دیکە لەبارەی بوونی بنکەی "مۆساد"ەوە ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share