لە بەردەرگایە..‏ ڕاپۆرتێك سیناریۆی مەترسیداری جەنگی سێیەمی جیهان دەخاتەڕوو

مووشەكی زۆرخێرا دیارترین چەكی جەنگی نوێ دەبێت

ڕاپۆرتێك نەخشەی شێوازی جەنگی جیهانیی سێیەم نیشاندەدات و دەڵێت، جیاواز دەبێت ‏لەوانەی پێشوو، بەجۆرێك مووشەكی زۆرخێرا و هێرشی ئەلیكترۆنی دیارترین ‏ئامرازەكانی دەبێت.‏

شارەزایانی خۆرئاوا لە ڕاپۆرتێكدا، كە دەستەی ڕادیۆی بەریتانی (بی بی سی) ‏بڵاویكردووەتەوە دەڵێن، جەنگی ئایندە چڕی لە بەكارهێنانی مووشەكی زۆر خێرا، كە ‏خێراییەكەی زیاترە لە خێرایی دەنگ بە نزیكەی 27 جار، بەخۆوەدەبینێت، سەرەڕای ‏پچڕانی ئینتەرنێت لە چەند چركەیەكی دیاریكراودا.‏

دەشڵێن، تەكنەلۆژیا لەئێستادا بووەتە گۆڕەپانی شەڕی سەرەكی، ئامرازە سەرەكییەكانی ‏هەر جەنگێكی داهاتووش دەبێت، لەو چێوەیەشدا هەریەك لە چین و ڕوسیا داهاتی قەبە لەم ‏بوارەدا بەكاردەبەن.‏

سوپا كلاسیكییەكان ئامرازی جەنگە جیهانییەكانی پێشوو بوون، بەتایبەت هێزە ‏وشكانییەكان، بەڵام واپێدەچێت ئەوە لە ئێستادا بەكاربراو نەبێت.‏

لە تشرینی دووەمی ڕابردوو، ڕوسیا لە تاقیكردنەوەیەكی سەربازیی بۆشایی ئاسماندا، ‏یەكێك لە مانگە دەستكردەكانی لەڕێی هەڵدانی مووشەكێكەوە تەقاندەوە.‏

هەر لەو چێوەیەدا، چین لە تشرینی یەكەمی ڕابردوو “چەكێكی نهێنی”ی تاقیكردەوە، كە ‏دەتوانێت بەسەر جیهاندا بفڕێت بە خێراییەك كە دەگاتە 33 هەزار كیلۆمەتر لە ‏كاتژمێرێكدا و دەتوانێت لە ماوەی چەند خولەكێكدا لە هەر خاڵێكی سەر زەوی بكەوێتە ‏خوارەوە.‏

خۆرئاواییەكانیش بەهەمان شێوە وەبەرهێنان لە تەكنەلۆژیادا دەكات، بەریتانیا پارەی ‏خەرجی بۆ چەكی كلاسیكی كەمكردەوە، لە بەرامبەردا وەبەرهێنانی لە تەكنەلۆژیای ‏ژمارەیی و زیرەكیی دەستكرد و ئاسایشی ئەلیكترۆنی زیادكردووە.‏

پێشتر لیندی كامیرۆن، بەرێوەبەری سەنتەری نیشتمانیی ئاسایشی ئەلیكترۆنی لە بەریتانیا ‏هۆشدارییدا لە ئەگەری هێرشی ئەلیكترۆنی دژ بە شانشینی یەكگرتوو.‏

وتیشی، “ئێمە لە ئاژانسی نیشتمانیی ڕیشەكێشكردنی تاوان لە بەریتانیا پێمانوایە چەتەكانی ‏ئینتەرنیت، كە لە ڕوسیا و وڵاتانی دراوسێین، بەرپرسن لە زۆرینەی هێرشە ‏وێرانكەرەكان دژ بە بەریتانیا”.‏

شارەزایان وای دەبینن كە لە حاڵەتی هەڵایسانی كاری دوژمنكارانەدا لەسەر ئاستی ‏بەرفراوان، وڵاتانی تێوەگلاو لە جەنگ پەنا بۆ بڕینی ئینتەرنێتی دوژمنەكانیان دەبەن.‏

ڕەنگە ئەوەش لەڕێی بەئامانجگرتنی مانگە دەستكردەكانی تایبەت بە ئینتەرنێت، یان ‏كێبڵەكانی تۆڕە جاڵجاڵۆكەییەكە بێت لەژێرەوەی دەریاكان.‏

بابەتی پێشتر

2021 ڕۆیشت.. بەڵام ئەم ڕووداوانە لە مێژوودا دەمێننەوە

بابەتی دواتر

دوو یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

پسپۆڕان و شارەزایان، بەبەردەوامیی ئامۆژگارییمان دەکەن ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەکاربهێنین تاوەکو پارێزراوبین…
Total
0
Share