جەیمس وێب تووشی ڕووداوێک دەبێت و ناسا زیانەکان ئاشکرادەکات

تێلێسکۆپی ئاسمانیی جەیمس وێب لە بۆشایی ئاسماندا تووشی ڕووداوێک بووە و تیرەستێرە (نەیزەک)ـێکی بچوک خۆیپێداکێشاوە، بەم هۆیەشەوە زیان بە ئاوێنە سەرەکییەکەی گەیشتووە.

ئاژانسی ناسا ڕوونیکردووەتەوە، ئەم ڕووداوە لە نێوان 23 و 25ـی مانگی پێشوودا بووە، بەڵام تێلێسکۆپەکە ئێستا لەکاردایە و لەڕووی تواناوە هێشتا باشترە لە چاوەڕوانییەکانی ئاژانسەکە، بۆیە دەتوانێت ئەرکی خۆی بەجێبگەیەنێت.

تێلێسکۆپی جەیمس وێب کە پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتییە بە بەهای 10 ملیار دۆلار، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا بە سەرکەوتوویی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا و لە ئێستادا، وێب یەک ملیۆن و نیو کیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەسارۆچكەیەك بەنزیك زەویدا تێپەڕی و خەریكبوو بەریبكەوێت بەبێ ئەوەی زانایان هەستی پێبكەن

هەفتەی ڕابردوو هەسارۆچكەیەكی بچووك بەنزیك هەسارەی زەویدا تێپەڕی بەبێ ئەوەی زانایانی بۆشایی ئاسمان پێشتر بیبینن و ڕێوشوێنی پێویست…
Total
0
Share