پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

پسپۆڕان و شارەزایان، بەبەردەوامیی ئامۆژگارییمان دەکەن ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەکاربهێنین تاوەکو پارێزراوبین لە هەر زیانێکی پێشبینیکراو لێیانەوە.

مشتومڕەکان سەبارەتی بەوەی بیستۆکەکان هۆکاری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەن لەنێوان پسپۆڕاندا لە ڕابردوو و ئێستادا بەردەوامن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو زانیارییانە بەتاڵ نەبوون لە دەنگۆی ناڕاست و تێکەڵکردنیان لەگەڵ دەنگۆ نازانستییەکان، هاوکات بوونی پەیوەندیی لەنێوان زیانە تەندروستییەکان و ئەو ئامێرە تەکنەلۆژییەدا هەندێک بنەمای ڕاستی زانستیشی هەیە.

هاوشانی سودەکانی ئامێرە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکانی دیکە بیستۆکەکانیش وەک کۆمپیوتەر و تەلەفۆنەکان زیانی لاوەکییان هەیە، بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی Boldskyی تایبەت بە کاروباری تەندروستی بیستۆکەکان زیانی تەندروستیی لە جەستەی مرۆڤدا دروستدەکات.

بیستۆکەکان لەسەرەوەی ناوی ئەو ئامێرە تەکنەلۆژییانەن کە زانایان هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانیان بە وریاییەوە، بەسەرجەم جۆرەکانییەوە لە بەبیستۆکە بەستراوەکان، بێتەل و بلوتوزەکان و دوایەمیینیشیان Airpods.

ژمارەیەکی زۆر لە ڕاپۆرتە پزیشکییەکان و بۆچوونە زانستییەکان باس لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی بیستۆکەکان و بەتایبەت ئەو جۆرانەی بلوتوزن هەروەها Air pods دەکەن کە هۆکارن بۆ زیانگەیاندن بە خانەکانی مێشکی مرۆڤ، تەنانەت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە.

هەندێک لە راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن بیستۆکە بلوتوزەکان و Airpods هۆکاری دەرچوونی تیشکە کارۆموگناتیسییەکانن بۆ کەناڵی گوێ و لەناوبردنی خانەکانی و دروستکردنی گرێ-ن.

دەشڵێن، بەکارهێنانی بیستۆکە بلوتوزەکان لەکاتی دووگیانیدا دەتوانێت هۆکاری زیانی تەندروستی بێت، لەناویشیاندا ئەگەری لەبارچوونی کۆرپەلە.

لە ساڵی 2015 دەنگۆکان باسیان لەوەدەکرد کە بەکارهێنانی بێسەروبەری بیستۆکەکان دەکرێت ببێتە هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە.

بەڵام لە ساڵی 2019دا ڕاپۆرتەکان باسیان لەوەکرد ئەو تیشکانەی لە ئامێری بیستۆکی Air podsـەوە دەردەچن دەبنە هۆی زیادکردنی ئەگەرەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە.

ئەم دەنگۆیانە بەبێ بنەما و توێژینەوەی زانستیی پشتپیبەستراو ناوبەناو لەلایەن پسپۆڕانەوە باسیان لێوەدەکرا، بەپێی ئەو دەنگۆیانە سەرجەم جۆرەکانی بیستۆک دەبێتەهۆی لەناوبردنی خانەکانی مێشک و لەدەستدانی هەستی بیستن.

بەڵام تویژینەوە زانستییە دروستەکان باس لەوەدەکەن، ئەو شەپۆلە سینی و سەرو بنەوشەییانەی لە بیستۆکە بلوتوزەکان و Air podsـەکانەوە دەردەچن هاوشێوە یان کەمترن لەوەی لە ئامێرەکانی تەلەفۆنەوە دەردەچن.

هەروەها شەپۆلە دەردراوەکانی ئەو ئامێرانە هۆکارنین بۆ نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک شێرپەنجە یان کاریگەریی مەترسیداری تەندروستی لەسەر بەکارهێنەرانی.

ئەو خاڵەی کە پسپۆڕان و توێژینەوەکان جەختی لێدەکەنەوە و هۆشداری لەبارەوە دەدەن ئەوەیە، کە بەکارهێنانی بەردەوامی بیستۆکە بلوتوزییەکان و Air pods بەشێوەیەکی بەردەوامی ڕۆژانە دەکرێت هۆکارێک بێت بۆ شێرپەنجە ئەویش بەهۆی ئەو شەپۆلە کارۆموگناتیسییانەی لێوەی دەردەچێت و زۆریی نزیکیی لە خانەکانی مێشکەوە.

ژمارەیەک هەنگاو لەلایەن پسپۆڕانەوە وەک ڕێگای پارێزگاری لە زیانە لاوەکییەکانی بەکارهێنانی بیستۆک و ئامێرەکانی تەلەفۆن خراونەتەڕوو بریتین لە:

یەکەم: دانانی تەلەفۆنەکەت لە دووری نزیکەی نیو مەتر لە ڕوخسارتەوە.

دووەم: ئەگەر ماوەی پەیوەندییەکەت درێژەی کێشا پێویستە سود لە خزمەتگوزاریی دەنگی دەرەوە “speaker” وەربگریت.

سێیەم: هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی راستەوخۆی ئامێری تەلەفۆنەکان.

چوارەم: لەکاتی کڕینی بیستۆکەکاندا پشت ببەسترێت بەو مەرجە سەلامەتی و تەندروستییانەی تێیدا ڕەچاوکراوە.

چوارەم: لەکاتی بەکارهێنانی Air pods بەدرێژایی ڕۆژ بۆ پەیوەندیکردن، پێویستە بۆ هەر کارێکی دیکە وەک گوێگرتن لە گۆرانی، فیلم، زانیاری وەرگرتن سود لە دەنگی دەرەوەی ئامێرەکەت وەربگریت.

پێنجەم: دەبێت ئامێری تەلەفۆنەکەت لەکاتی نوستندا دووربێت لە شوێنی نوستنەکەتەوە.

بابەتی پێشتر

دۆنگ تاو

بابەتی دواتر

ئەردۆغان هێرش دەکاتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: هۆکاری تێکدانی ئاسایشی نیشتمانین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share