2021 ڕۆیشت.. بەڵام ئەم ڕووداوانە لە مێژوودا دەمێننەوە

ساڵی 2021 كۆتاییهات، بەڵام لە چاو ساڵانی ڕابردوودا، لە ڕووی وەرزشەوە كۆمەڵێك ‏ڕووداوی چاوەڕواننەكراوی تێدا بینرا.‏

لە 2021دا بۆمان دەركەوت، كە تۆپی پێ هێڵی سووری تێدا نییە و هەموو شتێك ئەگەری ‏ڕوودانی هەیە.‏

ئەمانە گرنگترین ڕووداوەكانی ساڵی 2021 بوون :‏

‏- لە 2021 زۆربەی پاڵەوانێتییەكانی ساڵی 2020 ئەنجامدران، كە پێشتر بەهۆی ڤایرۆسی ‏كۆرۆناوە ڕاگیرابوون.‏

‏- لە 2021 هاندەر گەڕایەوە بۆ ناو یاریگا

‏- ئۆڵیمپیادی تۆكیۆ بەڕێوەچوو، كە دەبوو پێشتر لە ساڵی 2020 ئەنجامبدرایە.‏

‏- لویس هامیڵتۆن ژمارەیەكی مایكل شوماخەر-ی ئەفسانەی تێپەڕاند، ژمارەی بردنەوەكانی ‏لە پێشبڕكێكانی فۆرمولا 1 گەیاندە 100 بردنەوە.‏

‏- ماكس ڤێرشتاپن بووە پاڵەوانی جیهان بۆ پێشبڕكێكانی فۆرمولا 1 لەگەڵ تیمی ڕێدبوڵدا.‏

‏- میلواكی باكس بووە پاڵەوانی خولی باسكەی ئەمریكا، ئەوە دووەم جار بوو لە مێژوویدا ‏ئەو ناسناوە بەدەستبهێنێت، جاری یەكەم 50 ساڵ لەمەوبەر بوو.‏

‏- مێسی لە بەرشلۆنە ڕۆیشت، پەیوەندیی كرد بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە، بیانووی ‏ڕۆیشتنەكەش، كێشەی دارایی و پابەندبوون بوو بە یاساكانی پارەی خاوێن.‏

‏- مێسی بە درێسی پاریس سان جێرمانەوە تۆپی ئاڵتونی بەرزكردەوە، كە ئەوەش حەوتەم ‏تۆپیەتی دەیباتەوە و ژمارەی پێوانەییە.‏

‏- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای 12 ساڵ، گەڕایەوە بۆ مانچستەر یونایتد

‏- چاڤی هێرناندێز گەڕایەوە بۆ بەرشلۆنە، ئەمجارە وەك ڕاهێنەر دەستبەكاربوو.‏

‏- ئینتەر میلان گەورەیی یوڤی نەهێشت، ناسناوی خولی ئیتاڵیای بەدەستهێنا، پاش ئەوەی ‏پێشتر یوڤی 10 ساڵ لەسەریەك بەدەستیهێنابوو.‏

‏- هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ یەكەمجار دوای 25 ساڵ، توانی ناسناوێكی نێودەوڵەتی ‏بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی بوو بە پاڵەوانی كوپا ئەمریكا.‏

بەوەش مێسی یەكەم ناسناوی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكان بردەوە، هەرخۆشی باشترین ‏یاریزان و گۆڵكاری پاڵەوانێتییەكە بوو.‏

– ئیتاڵیا بوو بە پاڵەوانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا

‏- گێرد مۆلەر گۆڵكاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن لە تەمەنی ‏‏75 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.‏

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ لە مانچستەر یونایتد دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

لە بەردەرگایە..‏ ڕاپۆرتێك سیناریۆی مەترسیداری جەنگی سێیەمی جیهان دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share