پیاوێک بووەتە هۆی کەرەنتینەکردنی 5 هەزار کەس

لە چین، یەکێک لە دانیشتووانی پەکین بووەتە هۆی کەرەنتینەکردنی 5 هەزار کەس لە دراوسێکانی، پاش ئەوەی فەرمانێکی کەرەنتینەبوونی پشتگوێخستووە و دواتر دەرکەوتووە توشبووی کۆرۆنایە.

بەرپرسی دەزگای ئاساییشی گشتیی پەکین ڕایگەیاندووە، چوهۆنگ ئین سان “لە کاتی کەرەنتینەکەیدا چەندین جار چووەتە دەرەوە و پیاسەی کردووە”، دواتر ئاشکرابووە سان و هاوژینەکەی توشبووی کۆرۆنان، بۆیە بە ناچاری 5 هەزار لە دراوسێکانیان کەرەنتینەکراون و 250 کەسی دیکەش براونەتە بنکەیەکی تەندروستیی حکومی.

چین بە توندی پەیڕەوی ڕێوشوێنەکانی قەڵاچۆکردنی کۆرۆنا دەکات و لە ئێستادا پۆلیس کەیسێکی لێکۆڵینەوەی بۆ پیاوی ناوبراو کردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

بۆ جاری حەوتەم بە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرایەوە

بابەتی دواتر

فیدراسیۆنی پەنابەران: دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران هەڵوەشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share