کازمی: لە دوای 2003ەوە پەیوەندی نێوان عێراق و هەرێم هێندەی ئێستا باش نەبووە

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی 2003ەوە تا ئێستا پەیوەندی نێوان حکومەتی بەغداد و هەرێم هێندە باش نەبووە و شانازی بەو پەیوەندییەشەوە دەکەن.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بۆ ئەمساڵ ڕایگەیاند، “گرژییەکانمان لەگەڵ هەرێم کەمبووە و (جتهادات)مان زۆربووە و سوپاس بۆ خودا کە زمانی گفتوگۆ لەنێوان هەردوولا کاری پێکراوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر ڕەوتی باشی پەیوەندییەکان هەبووە”.

لەبارەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە کازمی ڕایگەیاند، “پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتان چووەتەپێشەوە و توانراوە عێراق لەو جەنگە وێرانکەرە چاوەڕوانکراوە بپارێزرێت”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو دەستکەوتانەی ئەم حکومەتە بەدەستیهێناوە بە هاوکاری خەڵکی عێراق و وەزیرەکان بووە”.

لەبارەی پرسی تیرۆرەوە لە عێراق کازمی وتی، “لەماوەی ئەم حکومەتەدا هێزە ئەمنییەکان چەندین سەرکردەی گروپە تیرۆرستییەکانیان کوشتووە و دەستگیرکردووە، بەو شێوەیە بەردەوامیدراوە بە پاراستنی خاکی عێراق”.

کازمی لەبارەی بوونی هێزە دەرەکییەکانەوە لە عێراق ئاشکرایکرد، “ئەمساڵ ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان کۆتای دێت و ئێستا هیچ هێزێکی شەڕکەری هاوپەیمانان لەناو عێراق نەماون، ئەوەی ماوەتەوە تەنها کۆمەڵێک ڕاوێژکاری سەربازین، کە بۆ هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق ماونەتەوە لە شەڕی دژبە تیرۆردا”.

بابەتی پێشتر

بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان پشووی زانکۆی سلێمانی درێژکرایەوە

بابەتی دواتر

مەرج و ڕێنمایی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ماتۆڕسکیلی دیلیڤەری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share