تكریت.. كوشتنی حەوت كەس كاردانەوەی بەرفراوانی لێدەكەوێتەوە

ئەمڕۆ هەینی 12ی ئازار، لە گوندی ئەلبو دور لە باشووری شاری تكریت-ی ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین، حەوت كەس كوژران كە شەش كەسیان ئەندامی یەك خێزان بوون.

ڕوداوەكە كاردانەوەی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێناوە و شەپۆلێكی ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە و بەشێك لە لایەنە سونییەكان بە تاوانی پلان بۆداڕێژراو و سیاسی پێناسەی دەكەن.

كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عێراق دەڵێت، “تاوانەكەی ئەلبو دور بەبێ لێپێچینەوە تێدەپەڕێت و لایەنی بەرپرس لە دۆسیەی ئەمنیی پارێزگاكە سزانادرێت، بەڵكو تەنها بە بڵاوكردنەوەی ڕاگەیەندراو و یاداشت و سەرەخۆشیكردن كۆتایی پێدەهێنرێت.”

هاوپەیمانیی هێزەكان كە یەكێكە لە سەرەكیترین هێزە سونییەكانی عێراق، داوا دەكات پێداچوونەوە بكرێت بە پلانە ئەمنییەكاندا و پەرلەمان لیژنەیەك بۆ بەدواداچوونی ڕاستییەكان پێكبهێنێت.

هێزە ئەمنییەكانی عێراق ڕایانگەیاندووە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 12ی ئازار، چەند كەسێك كە جلی سەربازییان پۆشیبوو بە چەكی بێدەنگەوە چوونەتە سەر دوو ماڵ لە ناوچەی ئەلبو دور و حەوت كەسیان كوشتووە كە شەش كەسیان ئەندامی یەك خێزان بوون و پێكهاتبوون لە چوار برای كاسبكار و دایكیان و خوشكێكیان.”

بابەتی پێشتر

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

بابەتی دواتر

داعش بەرپرسیاریەتی كوشتنی حەوت كەسەكەی گرتە ئەستۆی خۆی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share