توركیا هەڵوێستێكی نوێی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت راگەیاند

وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیەنێت، پێویستە وەكو دوو وڵاتی دراوسێ چارەسەرێكی دۆستانە بدۆزینەوە و دەشڵێت، پشكنینی بۆرییەكان بۆ هەناردەی نەوت تەواو بووە و لەرووی هونەرییەوە لە ئاییندەیەكی نزیكدا ئامادەدەبێت بۆ كاركردن.

ئاڵپئارسەلان بیرەقدار وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند، پشكنەران پكشنینیان بۆ بۆرییەكان كردووە و ئێستا سەرقاڵی راپۆرتی هەڵسەنگاندنیان دەكرێت لە نزیكترین كاتدا بۆرییەكان ئامادەبن بۆ كاركردن لەرووی هونەرییەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە وەكو دوو وڵاتی دراوسێ لە نێوان عێراق و توركیا چارەسەرێكی دۆستانە بدۆزینەوە لە روانگەی یاساییەوە ئاگاداری بەرژەوەندییەكانی هەردوولابین و رەنگە لە داهاتوودا رووبەرووی دادگا ببینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیای ئێران: ڕێبەری باڵای ئێران دیاریکراوە و تەنیا ئاشکراکردنی ماوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، پڕۆسەی هەڵبژاردنی ڕێبەری باڵای ئەنجامدراوە و تەنیا ئاشکراکردنی ناوەکەی ماوە. میدیاکانی ناوخۆی ئێران ئاشکرایانکرد، ئەنجومەنی…
Total
0
Share