بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکان پشووی زانکۆی سلێمانی درێژکرایەوە

لۆگۆی زانكۆی سلێمانی

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشەناوخۆییەکانی ‏زانکۆ، پێنج ڕۆژ پشووی سەری ساڵ درێژدەکرێتەوە.‏

لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی، کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ‏نێردراوە، تێیدا هاتووە، “خوێندكاران و مامۆستایان ئاگاداردەكاتەوە كە بەھۆی کارکردنی ‏بەردەوام لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆمان لەلایەن تیمێکی ئیدارەی گشتیی یەکێتیی ‏نیشتمانیی كوردستان، لەسەر راسپاردەی بەڕێزان لە بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناخۆیەكانی ‏زانكۆی سلێمانی، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانیان، ئەنجومەنی ‏زانکۆ بڕیاریدا:‏

یەکەم : دەوامی خوێندن لە ڕۆژی 2/1/2022تاوەکو 6/1/2022 ڕابگیرێت و سەرجەم ‏تاقیکردنەوەکانی ئەو ماوەیە دوادەخرێن، لە ڕۆژی شەممە 8/1/2022 دەست بە دەوامی ‏خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەکرێتەوە.‏

دووەم : لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆلێژەکان خشتەی تاقیکردنەوەکان ڕێکدەخەنەوە، ‏بەجۆرێک ڕۆژی شەممە 8/1/2022 یەکەم ڕۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکان بێت ‏بەگوێرەی تایبەتمەندیی کۆلێژەکان.‏

بابەتی پێشتر

هۆکاری بەناوبانگی ماکدۆناڵد چییە؟

بابەتی دواتر

کازمی: لە دوای 2003ەوە پەیوەندی نێوان عێراق و هەرێم هێندەی ئێستا باش نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share