لە سلێمانی، سەنتەری فریاکەوتنی خێرای 122 له شەوی سەری ساڵدا لە ڕێگای 23 تیمەوە لە ناوچە گەشتیارییەکان و شوێنه گشتییهكان، بەردەوامدەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە هاوڵاتییان و گەشتیاران.
سامان نادر، لێپرسراوى سەنتەری خێرای 122ى سلێمانى له ڕاگهیهندراوێكدا دەڵێت، سهنتهرهكهیان له بۆنهكانى سهرى ساڵدا لەڕێی 23 تیمەوە لە ناوچە گەشتیارییەکان و شەقامی سالم و سەرجەم مۆڵەکان و هەروەها ئەمبوڵانسەکان، بەردەوامدەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە هاوڵاتییان و گەشتیاران.
ناوبراو داواش لە هاوڵاتییان دهكات لەکاتی پێویستییان بەتیمی تەندروستی، پەیوەندیی بکەن بە هێڵی گەرمی 122.