دیواری نێوان توركیا و ئێران نزیكە لە تەواوبوون

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پارێزگای وان، له‌ یه‌ك ساڵدا، ڕێگرییان ‏له‌ 120 هه‌زار كۆچبەر كردووه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ بچنە توركیا، دیواری نێوان هەردوو ‏وڵاتەكەش نزیكە لە تەواوبوون.‏

محەمەد ئه‌مین بیلمه‌ز پارێزگاری وان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی ‏ڕێگه‌گرتن له‌ كۆچی نایاسایی، قاچاخچێتی و “دزه‌كردنی تیرۆریستان”، ده‌ستكراوه‌ به‌ ‏بونیادنانی دیواربه‌ندێكى ئه‌منی له‌سه‌ر سنووری توركیا له‌گه‌ڵ ئێران.‏

بەوتەی بیلمەز، تائێستا 40 كیلۆمه‌تر له‌ كۆی 64 كیلۆمه‌تر‌ی دیواربه‌نده‌كه‌ كاره‌كانى ‏ته‌واوكراوه‌.‏

پارێزگارەكەی وان ئاشكراشیكردووە، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ‏پارێزگای وان، لەماوەی ئەمساڵدا ڕێگرییان له‌ 120 هه‌زار كۆچبەر كردووه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ ‏بپه‌ڕێنه‌وه‌ توركیا.‏

ئێران بووەتە ڕێڕەوی سەرەكیی ئەو كۆچبەرانەی لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی وڵاتەكەوە كۆچ ‏بەرەو ئەوروپا دەكەن، بەتایبەت ئەفغانستان و پاكستان، كۆچبەرەكانیان لە ئێرانەوە خۆیان ‏دەگەیەننە توركیا و دواتریش بەرەو ئەوروپا.‏

بابەتی پێشتر

‎پێنج کتێبی قەدەغەکراو.. کامیانت خوێندۆتەوە؟

بابەتی دواتر

شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی بۆ حاڵەتە تەندروستییەكان پەیوەندی بە 122 بكە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی: حکومەتی تورکیا داعشی ڕاسپاردووە بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە خوێناوییەکەی ئەنقەرە

ڕاپۆرتێکی ئەوروپی حکومەتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات بە ڕاسپاردنی ڕێکخراوی داعش بۆ جێبەجێکردنی تەقینەوە خۆکوژییەکەی ئەنقەرە لە…
Total
1
Share