لە کەرکوک سێ ژن بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی سێ ژنی راگەیاند کە لەناو بازاڕی شارەکە چەندین تاوانی دزیان ئەنجامدابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە زانیاریی پشتڕاستکراوە توانرا باندێکی دزیکردن دەستگیربکەین کە لە سێ ژن پێکهاتبوون.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارەکان دانیان بەوەداناوە کە چەندین تاوانی دزیان لە بازاڕی گەورە و بازاڕی قەیسەری ئەنجامداوە.

ئاشکراشیکرد، رێکاریی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەکان گیراوەتە بەر و رادەستی بەشی بەرەنگاربوونەوەی تاوانکراون و لەوێوە رادەستی دادگا دەکرێن بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی.

بابەتی پێشتر

هەنگاوێكی نوێ بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەگیرێتەبەر

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی چوار ئاشكرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share