تۆخێل لە خشتەی یارییەكان توڕەیە و ڕەخنە لە خولی ئینگلتەرا دەگرێت

تۆماس تۆخێل، ڕاهێنەری چێڵسی ڕەخنە لە سیاسەتی یاریكردن لە ڕكابەرییەكانی خولی ‏ئینگلتەرا دەگرێت و پێیوایە خشتەكە لە دژیان وەستاوەتەوە.‏

پاش یەكسانبوونی چێڵسی لەگەڵ بڕایتن، تۆخێل بە توڕەییەوە كۆنگرەی ‏ڕۆژنامەوانییەكەی جێهێشت.‏

تۆخێل ئاماژە بەوە دەدات، كە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا سەرەڕای ئەوەی زۆرترین ‏یاریزانیان بەهۆی كۆرۆناوە دووركەوتۆتەوە، بەڵام زۆرترین یاریشیان ئەنجامداوە.‏

باسیشی لەوە كرد، یانەكانی دیكە لە ئەوروپا لەكاتی پشوودان بەڵام، ئەوان لە ‏ڕكابەرییەكی سەختی كۆرۆنا و یارییەكانی خولی ئینگلتەران.‏

تۆخێل دەڵێت، “جگە لەو كێشانەی ڕووبەڕووی بووینەتەوە، ناوبژیوانیش لە یارییەكەدا ‏هەڵەی بەرامبەرمان ئەنجامدا و لێدانێكی سزای 100%ی بۆ هەژمارنەكردین”.‏

بابەتی پێشتر

شەوی سەری ساڵ لە سلێمانی بۆ حاڵەتە تەندروستییەكان پەیوەندی بە 122 بكە

بابەتی دواتر

دێمبیلی لە بەرشلۆنە دەڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share