ڕێکخەری سپاردە نێودەوڵەتییەکان: لە هەرێم دادگاکان سەربەخۆن و ڕێگری میدیایی نییە

نوسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، “لە هەرێمی کوردستان دادگای سەربەخۆ بوونی هەیە و فشاریش لەسەر میدیای ئازاد نییە”.

نوسینگەی ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، “لەسەر دۆسییەی بەندکراوانی بادینان دادگا کاتێک بڕیارەکەیداوە کە، “دوای بڕینی گشت فلتەری دامەزراوە یاساییەکان، بڕیارەکە پەسندکراوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکاندا هاتووە، ” حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بەهایانەی گرتووەتە باوەش کە پێویستن بۆ بەرجەستەکردنی وڵاتی دامەزراوەیی، کۆمەڵگەیەکی مەدەنیی هاوچەرخ، و پشت دەبەستێت بە ستراتیژیی پتەو بۆ داڕشتنی یاسا و رێسا بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی ئازادییە تاکەکەسییەکان بێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” دادگاکان سەربەخۆن و حوکمەتیش دەست لە پرۆسە یاساییەکان وەرنادات، داوا لە قەوارە بیانی و ناوخۆیبەکان دەکەین رێز لە بڕیارەکانی دادگا بگرن. هاوکات، دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردن تەنیا بە بڕیاری دادگا جێبەجێ دەکرێن”.

سەبارەت بە میدیا ڕاگەیەندراوەکە زیادیشیکردووە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان میدیای ئازاد بە کۆڵەگەیەکی گرنگی حوکمڕانی و توخمێکی بنەڕەتیی دیموکراسی دەزانێت. ئێمە شانازی دەکەین کە کوردستان میدیای ئازاد و بێ بەندوباوی هەیە، و نموونەی بەرجەستەکردنی بەهاکانی ئازادیی رادەربڕین و ئازادیی راگەیاندنە لە ناوچەکە و هەمیشە پێویستی هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی دۆخەکە”.

ڕاگەیەندراوەکەی سپاردە نێودەوڵەتییەکان، دوای ئەوە دێت، یەکێتی ئەوروپا و بەشێکی زۆری نوێنەری وڵاتانی ڕۆژئاوا، ڕەخنەی توندیان ئاڕاستەی بڕیارەکەی دادگای هەولێر کرد سەبارەت بە پەسەندکردنی سزا بەسەر بەندکراوانی بادیناندا، بەوەی بڕیارەکە “بێ بوونی بەڵگە و ناڕاست دراوە”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت 76 دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چین یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی حزبی شیوعی چینی کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share