سەدر: حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێكدەهێنین نە خۆرهەڵاتی و نە خۆرئاوایی بێت

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ چێوەی هەماهەنگی دەڵێت، “حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی پێكدەهێنین كە نە خۆرهەڵاتی و نە خۆرئاوایی بێت”.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێكی چێوەی هەماهەنگی بەسەرۆكایەتیی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح سەردانی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدری كرد.

كۆبوونەوەكە لەسەر داوای موقتەدا سەدر لە ماڵەكەی خۆی لە حەنانە لە نەجەف بەڕێوەچوو، جگە لە عامری، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق و فالح فەیاز سەرۆكی هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی ئامادەیبوون و مەبەست لێی تاوتوێكردنی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بوو.

كەمێك لەمەوبەر و دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا ڕایگەیاند، “حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی پێكدەهێنین كە نە خۆرهەڵاتی و نە خۆرئاوایی بێت”.

لە دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانییە پێشوەختەكەی عێراقەوە، سەدر چەندین جار هەمان قسەی دووپاتكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

 سوودە گرنگەکانی تیشکی خۆر.. لەناویاندا ڕووبەڕووبوونەوەی پیربوون

بابەتی دواتر

ھەنگاریا كورسیی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ فێرخوازانی كوردستان دەستەبەردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share