تەرمی دایک و منداڵێک لەناو باڵەخانە ڕووخاوەکەی بەغداد دۆزرانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی بەغداد دۆزینەوەی تەرمی دایک و منداڵێکی لەژێر داروپەردووی بینا ڕووخاوەکەی ناوچەی کەڕادە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی بەغداد لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی دایک و منداڵێک لەناو داروپەردووی بینا ڕووخاوەکەی ناوچەی کەڕادە دەرهێندراونەتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “تائێستا پرۆسەی گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی لەکاتی ڕووداوەکەدا لەناو بیناکەدا بوون بەردەوامە”.

بەیانی ڕۆژی شەممە، بینای تاقیگەی نیشتیمانیی لە ناوچەی کەڕادەی بەغدا داڕووخا، کە لەکاتی ڕووداوەکەدا 18 کەس لەناو بیناکەدابوون.

تائێستا توانراوە 13 کەس لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی بیناکەدا ڕزگارکراون، پرۆسەی گەڕانیش بەدوای ئەوانی دیکەدا تائێستا بەردەوامە.

 

بابەتی پێشتر

پۆلیس بارەگایەكی بزوتنەوەی ئیسلامیی گرتەدەست<br>ناكۆكییەكانی بزوتنەوە بەرەو كوێ؟

بابەتی دواتر

سلێمانی.. ژنێک بەدەستڕێژی گوللە کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەرەقە سپییەكەی كازمی كەوتە كار

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەمڕۆوە ڕێكارە کارگێڕییەکانی چاکسازییەکانی ناو پلانی “وەرەقەی سپی” دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی…
Total
0
Share