سەرچاوەیەك زانیاری لەبارەی دوو وەزارەتی كورد لە بەغداد ئاشكرادەكات

سەرچاوەیەك زانیاریی نوێ لەبارەی دوو پۆستی وەزاریی كورد لە بەغداد بۆ ئێستا ئاشكرادەكات و دەڵێت، یەكلادەكرێنەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە كە كورد لەبارەی ئەو دوو پۆستە وەزارییەی لە حكومەتی عێراقدا یەكلانەكراونەتەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی سەرپشككردووە لە دەستنیشانكردنی وەزیرەكان، پەرلەمانتارێكیش دەنگۆكە رەتدەكاتەوە.

مەلا كەریم شكور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران، لە لێدوانێكدا بۆ ئێستا رایگەیاند، تا ئێستا كاندیدی دوو پۆستی وەزاریی كورد لە بەغداد یەكلانەكراونەتەوە و چاوەڕواندەكرێت لە ئاییندەیەكی نزیكدا وەزیرەكانیان دەستنیشانبكرێن.

وتیشی، سەرپشككردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەو جۆرەیە كە بۆ هەر پۆستێكی وەزاری، ناوی سێ كاندیدی بۆ پێشنیازدەكرێت و ئەویش یەكێكیان هەڵدەبژێرێت.

بەپێی وتەی ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران، سودانی رایگەیاندووە كە بەپێی پێوەرەكانی لێهاتوویی، شیاوی و گونجاویی كەسایەتیی كاندیدەكان بڕیار لەبارەی دەستنیشانكردنیان بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتەكان دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت: حکومەتی عێراق دەبێت بەرپرسیارێتیی هێرشکردنە سەر کۆنسوڵخانەکەمان هەڵبگرێت

وەزارەتی دەرەوەی کوەیت لەبارەی هێرشی ئەمشەو بۆ سەر کۆنسوڵخانەکەیان لە بەسڕە ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق بەتەواوی بە بەرپرسیار دەزانین…
Total
0
Share