لە دیالە سەرجەم ئەندامانی خێزانێک لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژران

سەرچاوە ئەمنییەکانی دیالە ئاشکرایانکرد، ئەمڕۆ چوارشەممە چەکدارانی نەناسراو سەرجەم ئەندامانی خێزانێکیان لە دەوروبەری قەزای خالس کوشتووە.

بەپێی سەرچاوەکە،، چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵێک لە گوندی (التاهیلە) لە دەوروبەری قەزای خالس، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بەعقوبە و خێزانێکیان کوشتووە کە پێکهاتبوون لە باوک و دایک و کوڕەکەیان، کوڕێکی تریان بریندارە.

ئاماژە بەوەشکراوە، چەکدارەکان پێش هێرشەکەیان کوخێکیان سووتاندووە بۆ سەرقاڵکردنی خەڵک و ئەنجامدانی تاوانەکە.

هێزێکی ئەمنی دوای رووداوەکە چوونەتە شوێنی تاوانەکە و لێکۆڵینەوە و گەڕانیان لەو ناوچەیە دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
زیاتر ببینە

سەرۆكی دەستەی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی کوردستان: هیچ سەرپێچییەک لە هەرێم تۆمارنەكراوە

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک لیژنە پێکهێنراوە بۆ جێبەجێکردنی یاساکانی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share