سوودە گرنگەکانی تیشکی خۆر.. لەناویاندا ڕووبەڕووبوونەوەی پیربوون

لە وەرزی زستاندا بەشێکی زۆری خەڵک دەیانەوێت تیشکی خۆریان بەربکەوێت بەهۆی هەستکردن بە سەرما و کەمتر دەرکەوتنی خۆرەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا چوونەبەر تیشکی خۆر ژمارەیەک سوودی جەستەیی و دەروونیی هەیە کە یەکێک لەوانە ڕێگریکردنە لە پیربوون.

بەرکەوتنی جەستە بەبێ جل بە تیشکی خۆر دەتوانێت ڕێژەی 90%ی پێداویستییەکانی جەستەی مرۆڤ بە ڤیتامین D پڕبکاتەوە، کە یەکێکە لەو پێداویستییانەی کەمییان لە جەستەدا هۆکارێکی سەرەکییە لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری.

هەروەها دەبێتەهۆی بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی جەستەی مرۆڤ، بۆیە ڕۆژانە 10 بۆ 15 خولەک بەرکەوتن بە تیشکی خۆر پێویستیی جەستەیە.

هەروەها بەرکەوتن بە تیشکی خۆر کە هۆکارە بۆ بەرکەوتن بە تیشکی سەروو بنەوشەیی کە بەرهەمهێنەری ئۆکسیدی نیتریتە، ئەمەش بەرپرسیارە لە کەمکردنەوەی تووشبوون بە قەڵەوی و شەکرەی جۆری دووەم.

تیشکی خۆر کاردەکاتە سەر کەمبوونەوەی گۆشەگیری، بەرکەوتن بە تیشکی خۆر کاردەکاتەسەر دۆخی دەروونی و کەمبوونەوەی دڵەراوکێ و نیگەرانی.

ڕۆژانە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر بۆ ماوەی 20 خولەک کاریگەری دەکاتەسەر بەرزەفشاری خوێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی سۆشیاڵ میدیای بۆ منداڵانی خوار 16 ساڵ پەسەندکرد

حکومەتی ئوسترالیا پڕۆژەیاسایەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی پەسەندکرد، کە یەکەمین قەدەغەکردنی یاساییە لە جیهاندا بۆ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لەلایەن منداڵانی…
Total
0
Share